بەرنامەی خوێندکارى سەرکردە
ئەمریکا بەرنامەی خوێندکارى سەرکردە ڕادەگەیەنێت و خوێندکارانى کوردستانیش دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن
حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەی قوتابی سەرکردە (Student Leaders Program)ى بۆ ساڵی (٢٠٢٣- ٢٠٢٤) ڕاگەیاند، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، ئەوانیش دەتوانن داواکارى بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى ئەو بەرنامەیە پێشکەش بکەن.
بەرنامەی (Student Leaders Program) بەرنامەیەکی وردی سەرکردایەتییە، کە تیایدا قوتابی و خوێندکار لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، بەرنامەکە ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت و لە سێ بەش پێکهاتوە، بەشى یەکەم پێش وەرزى هاوین بەڕێوەدەچێ، بەشى دوەم لە ورزی هاوین دەبێ، هەرچى بەشى سێیەمە دوای وەرزی هاوین دەستپێدەکات.
سەبارەت بە مەرجەکان جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کە پێویستە قوتابى/ خوێندکار تەمەنی لە نیوان (٢٠- ٢٤) ساڵ بێت، لە هەمانکاتدا دانیشتووى یەکێک لەم وڵاتانە ( عێراق، جەزائیر، بەحرەین، میسر، ئیسرائیل، ئەردەن، کوێت، لبنان، لیبیا، مەراکش، قەتەر، سوریا، تونس، بەری رؤژئاوا- غەزە، یەمەن) بێت، هاوکات پێشکەشکار دەبێت شارەزایی باشى لە زمانی ئینگلیزی هەبێت. دوا کات بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتى (2022/11/19)
بۆ زیاتر زانیاری و پێشکەشکردن دەتوانن سکانی ئەم بارکۆدە بکەن کە لە برۆشەری هاوپێچدا هاتووە.